ناوهڕۆك
ناساندن
تۆش یەکێکیت لە هاوەڵان (بە ئینگلیزی: You are one of sahabies، بە عەرەبی: أنت واحد من الصحابيين) ناونیشانی یەکێک لە کتێبە عیرفانییەکانی نووسەری عەرەبی ئەدهەم شەرقاوییە. ئەم کتێبە بە زمانێکی سادە و دەربڕینێکی جوان بابەتەکانی ڕۆژگار لەگەڵ چیرۆکی هاوەڵان تێکەڵ دەکات. خوێنەر چێژێکی عیرفانی و جوان لە خوێندنەوەی ئەم کتێبە وەردەگرێت لەگەڵ کۆمەڵێک ئامۆژگاری و بەرچاوڕوونی گرنگ.
ناسنامەی کتێب
ناوی کتێب | تۆش یەکێکیت لە هاوەڵان |
نووسەر | ئەدهەم شەرقاوی |
وەرگێڕ | ئەیاد فەهمی |
دیزاینی بەرگ | ناوەندی ڕێنوێن |
دیزاینی تێکست | زەردەشت کاوانی |
نۆبەتی چاپ | یەکەم چاپ لە ٢٠٢٣ |
ناوەندنی چاپکردن | ناوەندی ڕێنوێن |
بابەت | ئایینی |
ژمارەی لاپەڕە | ٢٨٩ لاپەڕە |
ناوەڕۆک
لەم کتێبەدا باس لە ٣٢ بابەتی جوان و تیابەت کراوە کە بەشێکیان بریتین لەمانە:
- تۆ ئەمەیت
- گەشتێک بەرەو ئاسمان
- خودا کەسەکانی بە زایە نادات
- تۆ چوارچێوەی دەرگاکەیت
- ئافرەتێکی جیاواز
- پۆشتەیە لەگەڵ ئەوەی نەخۆشە
- هاوسەرگیرییەکی نامۆ
- سەدەقەیەکی جیاواز
- ماڵێک لە بەهەشت
- شاژنێک لە یەمەنەوە
- خۆشەویستی لە ماڵی پێغەمبەردا ﷺ
چەند نووسینێکی نێو کتێبەکە
ئەو دەمەی خودا ئادەمی ئافراند و لە بەهەشت نیشتەجێی کرد،
هەستی بە تەنیایی کرد،
خودا پارچەیەک لە پەراسووی ئادەمی وەرگرت،
لەوە حەوای ئافراند بۆ ئەوەی شادوومانی بکات و خەمڕەوێنی بێت!
تۆ ئەمەیت!
__
سەردەمی موعجیزات کۆتایی نەهاتووە،
یارمەتی خودا بۆ بەندەکانی نەوەستاوە!
بەڵێنێکی ڕاستە و ڕەتناکرێتەوە،
ڕێسایەکی جێگیرە و ناگۆڕێت:
هەر کەسێک لەگەڵ خودادا بێت، خودا لەگەڵی دەبێت!
__
ژیان تاقیکردنەوەی بەندایەتییە،
ئەی ســەحابی شکست مـەهێنە!
__
لەسەر بەڵگە و چاوڕۆشتنی پەرستشی خودا بکە،
پرسیاری حوکمە شەرعییەکان بکە بۆ ئەوەی بە بەڵگەوە خودا بپەرستیت!
بخوێنە، ڕۆشنبیربە، زانست و زانیاری زیاتر فێربە،
زانین هێز و توانایە!
__
یان قسەی جوان، یان بێدەنگییەکی جوان!
قسەکردنیش کەشخەییە!
کەشخەییەکەی زۆرترە لە پۆشاکی جوان،
کەشخەییەکەی زۆرترە لە کەرەستەی جوانکاری،
کەشخەییەکەی زۆرترە لە بۆن و گەوهەرات،
کەشخەبە!
پاشەکی
نووسەر لە کۆتا پەڕەی کتێبەکەدا دەڵێت
ئەی سەحابی
وتەکان کۆتاییان هات و پێنووسەکە گەڕایەوە بۆ کێلانەکەی،
ئێستا کتێبەکە لە بەردەستی تۆیە،
ئامۆژگاری کەسێکی دڵسۆزتە،
وەڵلاهی لەگەڵ ئەو تاوان و سەرپێچیانەی هەمە،
حەزدەکەم خێر و چاکە لە ئومەتی پێغەمبەری خودادا ﷺ ببینم،
ئەگەر لێرە شتێکی باشت بینی بڵاوی بکەوە،
ئەگەر شتێکی خراپت بینی بیشارەوە..
لە دڵە پاکەکەتەوە دوعام بۆ بکە،
خودا لە تاوانەکانم خۆشبێت و بمبورێت،
لە کۆتایی گەشتی ئەم دونیایەمدا شەهیدبوون بکات بە نسیبم..
جا ئیتر دڵت سەلامەت بێت...